كه‌چی له خه‌فه‌تان خۆی كرد به ژێر ئوتۆمۆبیله.....
كرێكارێك له ڵایه‌ن خاوه‌نكار ڕسوا بوو ، كه‌چی له تاوان
كارگه‌كه‌ی سووتاند...
فه‌رمانبه‌رێك دزی له ده‌وڵه‌ت كرد كه‌چی له جیاتی ئه‌وه‌ی
ڕسوا بكرێ خه‌ڵاتیان كرد....
وه‌زیرێك گوێیان له ڕێنمایی نه‌گرت و پێشنیاره‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه
كه‌چی له خه‌فه‌تان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه....
كچێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به خورتی دایان به‌شوو
كه‌چی له خه‌فه‌تان خۆی سووتاند....
سه‌ره‌رای ئه‌و تۆپ بارانه
له جیاتی ئێران ڕسوا و نه‌فره‌ت بكرێ
كه‌چی یادی خومه‌ینیان كردوه له هه‌رێم
هه‌ی ئافه‌رین په‌رله‌مان....
سه‌رۆكێك له ناو كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك ڕسوا بوو
كه‌چی فزه‌ی له ده‌می ده‌رنه‌هات
له به‌رده‌میان ستایشی كردن و پێكه‌نی
هه‌ی ئافه‌رین سه‌رۆك.....
خالید شه‌یدا
ئه‌لمانیه 10/06/2010