وەكوو ئاوی بنی گۆمـێ، كه جـێ مابێ له ڕووبـارێ
وەكوو بەردی سەری شاخێ، كه دانرابێ له دیوارێ
وەكوو كاتێ گەڵای زەردێ، دەسی بەربێ له سەر دارێ
دڵـم تەنـگه له تەنیـایی؛ نـه هـاوڕازێ، نه خـەمخــوارێ!
مـن ئەو بەردەی گرفـتارم، كه دیـلی چینـی دیوارم
من ئەو ئاوەی بنی گۆمم، كه جێ ماوم له ڕووبارم
گـەڵای زەردم، مـەلی پیـرم، منـم دڵداری زنجـیرم
لەبیرم دێ كه سی ساڵه لەبەندیخانه یەخسیرم
له تاریـكی ژیانـمدا، له سـووچــی سـەردی زینـدانا؛
به مۆرەی نەردی ناكامی، بەجارێ عومری خۆم دانا
بەڵێ! ئەو ساته لاوێ بووم، وەلێ ئێستا وەها پیرم
هەیه جارێ؛ بەسەرهاتی خەمینی خۆم نیه بیرم...
قـەرەوڵ دێـت و ڕادەبـرێ، شـەوانی عومـرم ئەژمـێــرێ
شەوێكیش وا منی دیلی به دەستی مردن ئەسپێرێ...
مامۆستا شەریف حوسێنپەناهی
له دەفتەری شیعری ملوانكەی شین